بڕیارە لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێتە بەغداد.
مەولود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکانی هەرێم لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا لیستی مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێتە بەغداد.
پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا مانگانە بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت ئەگەر حکومەتی هەرێم لیستی مووچەخۆران بە تەواوی بۆ بەغداد بنێرێت.