کەشناسی: لە سلێمانی و هەڵەبجە باران دەبارێت و خۆڵبارین کەمدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ خۆڵبارین کەمدەبێتەوە و سبەینێش نمەباران لە سلێمانی و هەڵەبجە دەبارێت.

پێشبینییەکانی کەشناسی دەریدەخات، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ کشانەوەى  تۆز و خۆڵ و زیادبوونى مەودای بینین لە کاتەکانى نیوەڕۆوە لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم.

هەروەها پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو.

سبەینێ یەکشەممە ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران و هەورە بروسکە لە ناوچەى جیا جیا بە تایبەت ناوچەکانى باشوور و سلێمانى و هەڵەبجە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو بە (1-2) پلە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بێجگە لە پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کە پلەکانى گەرما کەمێک دادەبەزێت لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: مۆڵە‌تبدەن بە‌ پڕۆژەی نیشتە‌جێبوون بۆ کەمدەرامەتان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لایە‌نە ‌پە‌یوە‌ندیدارە‌كانی سلێمانی-ی ڕاسپارد ئە‌ولە‌ویە‌ت بدە‌ن بە‌ پڕۆژە‌ی نیشتە‌جێبوونی تایبەت بە…
Total
0
Share