هەردوو وڵاتی فەرەنسا و نەمسا، گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئێران راگرت، ئەڵمانیاش داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
ئەمڕۆ شەممە، هێڵی ئاسمانیی فەرەنسا لەگەڵ هاوتا نەمساییەکەیدا گەشتەکانیان بۆ ئێران هەڵوەشاندەوە، ئەوەش دوای ئەوەی گرژییەکانی ناوچەکە ئاڵۆزتر بوون.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا پێشتر داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کردبوو کە گەشت بۆ ئێران، لوبنان، ئیسرائیل و فەڵەستین نەکەن.
هێڵی ئاسمانیی نەمساش هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئێران تا 18ی نیسان راگەیاند.
رۆژی رابردوو، ئەڵمانیا داوای لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی کرد ئێران بەجێبهێڵن.