تەندروستیی سلێمانی: مانگی رابردوو 468 نەخۆش لە كلینیكی نەخۆشییەكانی مەمك بینراون

لە مانگی رابردوودا، 468 نەخۆش لە كلینیكی نەخۆشییەكانی مەمك بینراون و یەک حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک تۆمارکراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی ئازاردا لە كلینیكی چارەسەری نەخۆشییەكانی مەمك 468 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە 160 نەخۆشیان نوێ بوون و راستەوخۆ سەردانیان كردووە و ئەوانی تر ئەو نەخۆشخانە بوون كە پێشتر سەردانی ئەو كلینیكەیان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەماوەی مانگی رابردوودا لە كلینیكی چارەسەری نەخۆشییەكانی مەمك یەك حاڵەتی شێرپەنجەی مەمك تۆماركراوە و 77 نەخۆش بەهۆی بوونی ئازار و 25 نەخۆش بەهۆی بوونی گرێ سەردانیان كردووە، هەروەها 108 مامۆگرافی و 96 سۆنەریش ئەنجامدراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
Total
0
Share