رێگای هەولێر – سۆران دادەخرێت

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە، رێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران دادەخرێت.

لە راگەیەندراوێکی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، هاتووە، سبەی چوارشەممە، بەهۆی قیرتاوكردنی بەشێكی رێگای (سۆران – خەلیفان) لەناو گەلی عەلی بەگ، رێڕەوی هاتن لە هەولێر بۆ سۆران لە كاتژمێر 07:00ـی بەیانی تاوەكو كاتژمێر 1:00ـی شەو بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک دادەخرێت و هاوڵاتییان دەتوانن رێگای (بێخاڵ-رواندز-سۆران) بەكاربهێنن.

دەشڵێت، رێڕەوی چوون لە سۆران بۆ هەولێر، تەنها بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک كراوەدەبێت و بارهەڵگرەكان، دەتوانن رێگای (سۆران-رواندز-بێخاڵ) بەكاربهێنن.

داواش لە هاوڵاتییان و شۆفێران دەکات، هاوكاریی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران و تیمەكانی پۆلیسی هاتوچۆی سۆران بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share