دەنگی دوو تەقینەوە لە هەولێر بیستران

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز لە کۆمەڵگەی سێبیران و نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیستران.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی سێبیران و لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی دەنگی دوو تەقینەوەی بەهێز بیستراون”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هێزە ئەمنییەکان لە نزیک دەنگی تەقینەوەکان بڵاوەیانپێکراوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان ئاشکرا نەکردووە، سەبارەت بەوەی دەنگەکە دەنگی تەقینەوە بووە، یان راهێنانی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە”.

لای خۆیەوە بەڕێوبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هیچ تەقینەوەیەك لەناو فڕۆكەخانە رووینەداوە و هیچ شتێك لای ئێمە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی دەنگۆی لابردنی هەندێک وانەی ئیسلامی ڕوونکردنەوە دەدات

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی لێدوانی پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی دادگەرییەوە لەسەر لابردنی هەندێک وانەی پەروەردەی ئیسلامی ڕوونکردەوە دەدات…
Total
0
Share