میدیا عێراقییەکان: ناسنامەی 18 قوربانیی ئاگرەکەی کوت نەزاندراون

ئاگر

زیاتر لە 30 کاتژمێر بەسەر کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی هایپەرمارکێتی کوت تێپەڕبووە، هێشتا ناسنامەی بەشێک لە قوربانییەکان نەزاندراوە.

رۆژنامەی شەرق ئەلئەوەست لە زاری بەرپرسێکی تەندروستیی عێراقەوە بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی هایپەرمارکێتی کوت گیانیان لەدەستدا 63 کەسە، 18 یان بەهۆی زۆری رێژەی سووتاوییەکەیانەوە ناناسرێنەوە و ناسنامەیان دیارنییە، پێویستە پشکنینی DNA یان بۆ بکرێت بۆ ناسینەوەیان.

ئاشکراشیکرد، زیاتر لە 50 کەس بریندارن و لە ژێر چارەسەری پزیشکیدان.

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێکی شاری کوت لە پارێزگای واست کەوتەوە، کە لەدوای کارەساتەکەی قەزای حەمدانییە، دووەمین کارەساتی ئاگرکەوتنەوەیە لە عێراق روویدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ هاوكێشەكان لە پەرلەماندا دەگۆڕێن
شوێنی سەدرییەكان پڕدەكرێتەوە و چێوەی هەماهەنگی دەبێتە گەورەترین كوتلە

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەی نائاسایی دەبەستێت، بڕیارە شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر پڕبكرێتەوە. لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ئەنجومەنی نوێنەران…
Total
0
Share