وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: دەمانەوێت لەگەڵ تورکیا لەبارەی پشکی ئاو بگەینە رێککەوتن

عەون زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوە ئاوەیەکانی عێراق لەلێدوانێکدا رایگەیاند، هەوڵدەدەین لەگەڵ تورکیا بگەینە رێککەوتنێکی روون سەبارەت بە پشکی ئاوی عێراق.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنووسی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە پرسی ئاو کە لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق واژۆ دەکرێت.

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق باسی لەوەشکردووە، ئێرانیان لە پێویستی هەماهەنگی سەبارەت بەو رووبارانە ئاگادارکردەوە کە دەڕژێنەوە ناو دیجلە.

وتیشی، شتێک بەناوی شەڕی ئاو بوونی نییە، بەڵام ئەوەی هەیە ناکۆکی و جیاوازییە لەبارەی پرسی ئاوەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مالكی سەرۆكایەتیی دەكات.. سبەینێ شاندێكی چێوەی هەماهەنگی دێتە هەرێم

سبەینێ شاندێكی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، لەگەڵ لایەنە كوردستانییەكان كۆدەبنەوە، نوری مالكی سەرۆكایەتیی شاندەكە دەكات.…
Total
0
Share