وەزارەتی دارایی: وەفدێک بۆ هاوتاکردنی مووچەی زیندانیانی سیاسی دەچێتە بەغداد

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئاییندەیەکی نزیکدا وەفدێک بەمەبەستی گفتوگۆ و گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆهاوتاکردنی مووچە، ئیمتیازات و شایستە داراییەکانی زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە عێراق دەچێتە بەغداد.

ڕوونیشیکردەوە، وەفدەکە بە سەرۆکایەتیی عەبدوڵای حاجی مەحمود، وەزیری شـ.ـەهیدان و ئـ.ـەنفالکراوان دەبێت و هەوڵدەدەن شایستە داراییەکانیان بۆ دابینبکەن.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانی وەفدەکە بۆ بەغداد لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانە کە دوای کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی شـ.ـەهیدان و ئـ.ـەنفالکراوان و دەزگای زیندانییانی سیاسی یعێراق هاتووەتە ئاراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share