ئومێد خۆشناو: بارانەکەی شەوی رابردوو هیچ رووداوێکی نەخوازراوی لێنەکەوتەوە

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بارانەکەی شەوی رابردوو هیچ رووداوێکی نەخوازراوی لێنەکەوتووەتەوە.

ئومێد خۆشناو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، شەوی رابردوو 37.5 ملم بارانباریوە، هەرچەندە زیان بەر چەند شوێنێک کەوت بەڵام خۆشبەختانە هیچ رووداوێکی نەخوازراوی لێنەکەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو شاری هەولێر پێنج شوێن ماون کە ئاویان تێدا کۆدەبێتەوە، هەوڵدەدەین پلانی بۆ دابنێین و چارەسەری بکەین.

بابەتی پێشتر

رووداوێکی هاتوچۆ چوار برینداری لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

"ئیمامی مەهدی" لە بەغداد دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share