شێخان.. تەقە لە پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل کرا و برینداری لێکەوتەوە

ئێوارەیه ئەمڕۆ لە قەزای شێخان دەستڕێژی گوللە لە پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل کرا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، لە رووداوی تەقەکردنەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە قەزای شێخان گەنجێکی تەمەن 33 ساڵ بە سێ فیشەک برینداربوو.

ئاشکراشیکرد، گەنجەکە رەوانەی نەخۆشخانە کرا بەمەبەستی چارەسەر، دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەرکەوت بەهۆی کێشەی دوژمندارییەوە رووداوەکە روویداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانی كوردستان لەسەر گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستییەكان كۆدەبێتەوە

پەرلەمانی كوردستان ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەبارەی گرانیی بازار و بەرزبوونەوەی نرخی پێویستییەكانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان كۆدەبێتەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
Total
0
Share