زیانەکانی زۆر خواردنی هەنار

هەنار یەکێکە لە میوە پڕ ڤیتامین و کانزاکان و زۆر توێژینەوەی لەسەر هەیە کە گرنگە بۆ بەرگری لەش و دڵ و لولەکانی خوێن، بەڵام لەگەڵ ئەو سودە زۆرانەشدا پێویستە ئاگاداری زیانەکانی زۆرخواردنی بین.

د. ئیسڕا محەمەد، پزیشكی گشتی ـ پسپۆری قەڵەوی و لاوازی، دەڵێت، ئێستا وەرزی هەنارە و هەموو مان حەزمان لێیە بە تایبەتی هەناری هەڵەبجە، بەڵام ئایا بە پێی باری تەندروستیمان دەبێت چەند بخۆین؟.

دەشڵێت، “هەنار یەکێکە لە میوە پڕ ڤیتامین و کانزاکان و زۆر توێژینەوەی لەسەر هەیە کە گرنگە بۆ بەرگری لەش و دڵ و لولەکانی خوێن، بەڵام لەگەڵ ئەم سودە زۆرانەشدا گرنگە بزانین کاتێک تۆ شەکرەت هەیە یان کێشی زیادەی لەشت هەیە یان بەرگری لەشت بۆ ئینسۆلین هەیە دەبێت ئاگاداری بڕی ئەو خواردنانە بین کە بەشێک کاربۆهایدرایتیان تێدایە هەر بۆ نموونە هەنار”.

ئەو پزیشكە ئاماژە بەوەش دەکات، “لە چارەخوازەکانمان گوێم لێبووە هەندێک کات کە دەوترێت خواردنێک باشە ئیتر حسابی بڕ ناکەن، بەڵکو بە ئارەزووی خۆیان بڕێکی زۆر زۆر  دەخۆن، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین کاتێک دەڵێین خواردنێک بۆ حالەتێک باشە، دەبێت پرسیار بکەیت ئایا بۆ حاڵەتەکەی منیش هەمان شتە ؟ ئایا بە ئارەزووی خۆم بڕێکی زۆر بخۆم لەو خواردنە زیانم پێناگەیەنێت؟؟ .

باس لەوەش دەکات، “ئەگەر شەکرەتە، یان کێشت زۆرە، دەتوانیت خۆت بێبەش نەکەیت لە خواردنی هەنار، بەڵام یەک قاپی قوڵ و گەورە هەڵمەوەرێنە و بیخۆیت”.

 

 

 

بابەتی پێشتر

ئەو خواردنەوانەی سوود بە گەدە دەگەیەنن چین؟

بابەتی دواتر

بایدن: ئامادەین بۆ وەڵامدانەوەی هێرشی سەر هێزەكانمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share