لە 12 كاتژمێردا 384 نەخۆشی سكچوون و ڕشانەوە لە سلێمانی داخڵكراون

تەنها لەماوەی 12 كاتژمێردا 384 كەس بەهۆی سكچوون و ڕشانەوەوە لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی هێڵدراونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری 12 كاتژمێری بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لە نەخۆشخانەكانی شار 41 نەخۆش، شەهید دكتۆر هێمن 197، شۆڕش 74 و منداڵان 72 نەخۆش هێڵدراونەتەوە.

ڕوونیشیكردووەتەوە، سەرجەم حاڵەتەكان بەهۆی سكچوون و ڕشانەوەیە كە ماوەیەكە لە شارەكەدا بڵاوبووەتەوە.

هەر ئەمڕۆ دکتۆر سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە دوێنێوە لە نەخۆشخانەی شار هیچ شوێنێکیان بۆ نەخۆش نەماوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسیی ئەوەیان هەیە ئەو سکچوون و ڕشانەوەیەی بڵاوبووەتەوە پەتای کۆلێرا بێت، وتیشی ژمارەی تووشبووان زۆر زۆرە و ڕێکار و ئامادەکارییەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستپێکردووە.

بابەتی پێشتر

سەدر بۆ پەرلەمانتارەكانی: كشانەوەمان لە پرۆسەی سیاسی پاشگەزبوونەوەی نییە

بابەتی دواتر

مووچەی مانگی حوزەیران دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی تاقیگەی تایبەت بە دەستنیشانکردنی ئۆمیکرۆنی ئامادەکردووە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تاقیگەکانیان بە پێداویستییەکانەوە بۆ دەستنیشانکردنی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دابینکردووە و ڕۆژانە دەیان حاڵەت پشتڕاستدەکەنەوە.…
Total
0
Share