دكتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد لە لێدوانێكی تایبەتدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كەسانێك هەن چاویان بە مزگەوتی بەهەشت هەڵنایەت، لە كاتێكدا كە تەنها خزمەتی موسڵمانان و ئایینی پیرۆزی ئیسلامی تێدادەكرێت نەك حزبایەتی.
وتیشی، “گەردنی ئەو كەسانە ئازاد ناكەم كە لە چەند رۆژی رابردوودا چەواشەكارییانە قسەیان لەسەر كردووم چونكە ئەو كەسانە بەدوای دەرفەتێك دەگەڕێن و ئێمە رامانگەیاندووە كێ حەزدەكات خێر بكات ئارەزوومەندانەیە و پێچەوانەی بنەماكانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نییە”.
جەختیشیكردەوە، كەسانێك هەن تێناگەن دەست بە قسەكردن دەكەن و كۆمێنت دان بۆیە پێویستە تەئكیدبكەنەوە ئەو كات قسەبكەن.