كۆمسیۆن هەنگاوێكی دیكە بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەنێت

ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامە و وتەبێژی كۆمسیۆن دەڵێت، لیژنەی تایبەت بە هەڵبژاردنی كارمەندانی رۆژی دەنگدان پێكهێنراوە.

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەنجومەنی كۆمسیاران رێوشوێن و شێوازی هەڵبژاردنی كارمەندانی رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی پەسەندكردووە.

ئەوەشی وت، لیژنەیەكی ناوەندی بۆ هەڵبژاردنی كارمەندانی رۆژی دەنگدان بە سەرۆكایەتیی دادوەر (فەیاز یاسین حسێن) و ئەندامێتی ئەندامانی فەرمانگە و بەشە جیاوازەكانی كۆمسیۆن پێكهێنراوە.

غەلای مەرج و وردەكارییەكانی كارمەندانی دەنگدانی ئاشكراكرد و باسی لەوەكرد، كارمەندانی فەرمانگەكانی حكومەت، بەمەرجێك كەمترین بڕوانامەی ئامادەیی بێت، خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەمەرجێك تەمەنی لە 19 ساڵ كەمتر نەبێت و دەرچووان بەمەرجێك كەمترین بڕوانامەی دبلۆم بێت دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن.

هەروەك مەرجەكانی دیكەشی خستەڕوو و وتی، مەرجە تەمەنیان لەنێوان (1969 بۆ 2005) بێت، خاوەن كارتی دەنگدانی بایۆمەتری بێت، دانیشتووی پارێزگا و سنووری ناوچەی دەنگدان بێت، كەسی نزیك و پلەیەكی كاندیدان نەبێت، ئەندام نەبێت لە هێزە ئەمنییەكان، پەیماننامەیەك پڕبكاتەوە كە داواكراو و تێوەگلاوی تاوان نەبێت، بریكاری لایەنەكان و رێكخراوەكان نەبێت و سەربەخۆ بێت.

وتەبێژی كۆمسیۆن روونیشیكردەوە، تۆماركردن بەشێوەی ئەلیكترۆنی لەڕێگەی بەستەرێكەوە دەبێت كە لە سایتی رەسمیی كۆمسیۆن بڵاویدەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕوپاگەندە بێبنەماكانی بەكارنەهێنانی ڤاكسینی دژەكۆرۆنا.. دیارترینیان كامانەن؟

تائێستا بەشێك لە خەڵک ڕەتیدەکەنەوە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، ئەمەش بەهۆی ئەو پڕوپاگەندانەی لەبارەی ڤایرۆسەکە بڵاوکراونەتەوە، ئەمەش کاریگەریی خراپی…
Total
0
Share