وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ئێمە دەمانەوێت ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کوردستان ببینین

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، دەیانەوێت هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت و ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیەش بەشێکی گرنگە لە بەرەو پێشچوون پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و هەولێر.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ”ئێمە دەمانەوێت ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بەرەو پێشچوونی ئەو پڕۆسەیە ببینین، هەروەها دەمانەوێت دڵنیابین لەوەی خەڵک هەست بکەن کە نوێنەرایەتییەکی باشیان هەیە”.

دەشڵێت، ”ئێمە زۆر سەرنجمان لەسەر دروستکردنی پەیوەندییەکی ئەرێنی بوو لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و هەڵبژاردنیش بەشێکی گرنگی ئەو پرسەیە”.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، ئەوەی خستەڕوو، ”ئەوە زۆر گرنگە کە ئەو پەیوەندییانە بە شێوەیەکی ئەرێنی و بەرهەمدار بەرەو پێشەوەبچن لە بەرژەوەندی هەموو خەڵکی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: بەردەوام دەرگامان بۆ وردبینی و بەدواداچوون لە لیستی مووچە و داهات و خەرجییەكان كراوەبووە

وەزیری دارایی هەرێم لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ وەفدێكی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “بەردەوام دەرگامان…
Total
0
Share