سبەی کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان، هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی پەرویزخان رادەگیرێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم بازرگانان، شۆفێران، نوسینگە و کاسبکارانی ناو حەرمی دەروازەکەمان دەکەینەوە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر رادەگیرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت و راناگیرێت، لە دووەم رۆژی جەژنەوە هەموو هاتوچۆکان ئاسایی دەبنەوە.
هاوکات دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیش رایگەیاند، یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر رادەگیرێت و رۆژەکانی دیکە ئاسایی دەبێتەوە.