بە گوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، کەشوهەوا لەدوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە گۆڕانی بەسەردا دێت و بارانبارین لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات و سبەی یەکەم رۆژی جەژن باران دەبارێت.
بارانی بەهاری لە زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت و تا رۆژی هەینی پێشبینی ناکرێت ئاسمان بە تەواویی ساماڵ ببێتەوە.
دەستەی کەشناسیی عێراق دەڵێت، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە، پێشبینی بارانبارین دەکەن لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و رۆژی هەینی، جارێکی دیکە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و دەگۆڕدرێت بۆ هەور و هەتاو.
لەبارەی رێژەی بارانبارینی هەردوو رۆژی جەژنی رەمەزان، دەستەکە دەڵێت، “ئاستی بارانبارین لە نێوان نمەباران و بارانی مامناوەندا دەبێت.”