لەماوەی هەفتەیەکدا موچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەکان دابەشدەکرێت

خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگاكانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، تا دووشەممەی داهاتوو سەرجەم وەزارەت و دەستەکان موچە وەردەگرن.

دوێنێ یەکشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵگرتنی لێبڕینی موچەی ڕاگەیاند و بەو پێیەش ئەم مانگە موچەی تەواو بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت، ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچەی مانگی تەمموزی وەرگرت.

بەپێی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە، سبەینێ دیوان و لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە، یەكەكانی 70 و 80 و وەزارەتی ناوخۆ موچە وەردەگرن، وەزارەتی پەروەردە ڕۆژی چوارشەممە موچە وەردەگرێت.

هەروەها ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو موچەی خانەنشینیی پێشمەرگە و دووشەممە موچەی خانەنشینیی شارستانی دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. نەرمین مەعروف: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی چوار رەوانەی هەرێمی…
Total
0
Share