بۆچی هەندێک کەس بە سەختی توشی کۆرۆنا دەبن و هەندێک کەس توش نابن؟

لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا لەماوەی زیاتر لە ساڵێکدا پرسیارێک لای زۆرینەی دانیشتوانی جیهان دروستبوو، کە ئایا بۆچی هەندێک کەس بە سەختی توشی کۆرۆنا دەبن تەنانەت پێویستیان بە چاودێری چڕە و هەندێک کەس ئاسان تێی دەپەڕێنن، ئێستا توێژینەوەیەک تا ڕادەیەک وەڵامی ئەم پرسیارەی داوەتەوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە گۆڤاری نێیچەردا بڵاوکراوەتەوە و لەسەر دوو هەزار و 200 کەس کراوە کە لە ژێر چاودێری چڕدابوون بەهۆی کۆرۆناوە و بەراوردکراوە بە هەندێک کەس کە توشنەبوون، لێکۆڵینەوەکە گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی هۆکاری توشبوون بە قورسی کۆرۆنا حاڵەتێکی بۆماوەییە لە لەشی مرۆڤدا.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە حاڵەتێکی بۆماوەی بەناوی “تی وای کەی2” هۆکاری توشنەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە بە قورسی و کە ئەگەر بە ڕێکی کاری خۆی بکات ئەوا دەتوانێت مرۆڤ لە ڤایرۆسەکە بپارێزێت.

بەپێی لێکۆڵینەوەکە کاتێک ئەو حاڵەتە بۆماوەییە لەبەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا شەڕدەکات زۆر توندڕەوانە و خێرا پەلاماری ڤایرۆسەکە دەدات و ڕەنگە ببێتە هۆکاری نیشانە لەسەر پێست.

لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بەوەشدەکات، ئەگەر ڤاکسینی کۆرۆناش بتوانێت کۆرۆنا ڤایرۆس لەناوبەرێت، دەبێت لێکۆڵینەوەی جدیتر لەسەر ئەم حاڵەتە بۆماوەییە بکرێت و بزانرێت چۆن دەکرێت سودی لێوەربگیرێت بۆ کەمکردنەوەی دوژمنەکانی سیستمی بەرگری مرۆڤ.

بابەتی پێشتر

داعشێك كە كاری ترساندنی خەڵكی كەركوك بوو دەستگیركرا

بابەتی دواتر

توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم 100 هەزاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share