بافڵ جەلال تاڵەبانی: دەبێت هەڵبژاردن بە شێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بە دوای خۆیدا بهێنێت

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ سەید عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە لە بەغداد كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی سەرۆكی رەوتی حیكمەی كرد لە بەرامبەر هەوڵ و پشتیوانییان بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و رایگەیاند، “دەبێت هاریكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان هەولێر و بەغداد فراوانتربكرێن و هەوڵەكان لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك و سەرخستنی پڕۆسەی حوكمڕانیدا بێت”.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە هەرێمی كوردستان كردەوە لە وادەی خۆیدا و وتی، “دەبێت هەڵبژاردن بە شێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بە دوای خۆیدا بهێنێت”.

تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكە تایبەتبوو بە رەخساندنی زەمینەیەكی لەبارتر بۆ بەردەوامیی گفتوگۆكان لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان تاوەكو پێكەوە بەرنامەی چاكسازیی حكومەت جێبەجێبكەن و سەقامگیریی وڵات بپارێزن.

بابەتی پێشتر

ئامادەکاری بۆ سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی هەرێم دەکرێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share