سلێمانی.. سێ تۆمەتبار دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، سێ تۆمەتباریان دەستگیركردووە، “بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر و چه‌كێكی‌ بێ مۆڵه‌تیان پێ بووه”‌.

ئەمرۆ پێنجشەممە 4ی ئازار، لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، “پاش وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، له‌میانه‌ی‌ چالاكییه‌كی‌ مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران، كه‌ بڕێك ماده‌ی‌ هۆشبه‌ر له ‌جۆری‌ كریستاڵیان پێبووه‌ له‌گه‌ڵ چه‌كێكی‌ بێ مۆڵه‌ت له‌جۆری‌ ده‌مانچه”.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، “له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئه‌و ئوتۆمبێله‌دا كه‌ به ‌تۆمه‌تباره‌كان بووه”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “له‌ئێستادا هه‌ر سێ تۆمه‌تبار به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامن”‌.

بابەتی پێشتر

فیفا ناوی بەهێزترین و لاوازترین خولی ناوخۆیی ئەوروپا ئاشکرادەکات

بابەتی دواتر

کێبڕکێ بۆ هالاند.. سیتی بۆندی پێشکەشکردووە و ڕایۆلا چاوەڕێی ڕیاڵ مەدریدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
6
Share