وادەی دەستپێكردنەوەی خوێندن لە خوێندنگاكان دیاریكرا

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕایگەیاند، حکومەت پێداویستییەکانی دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندن دابیندەکات بۆ ئەوەی لە 14/ 9/ 2021دا خوێندن لە قوتابخانەکان دەستپێبکات و ئەو بەروارەش بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کرایە بڕیار.

قوباد تاڵەبانی جیگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵای کرد کە تایبەت بوو بە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021_ 2022 لە‌گە‌ڵ چە‌ند بابە‌تێكی تری تایبە‌ت بە ڕەوشی ‌خوێندن و قوتابیان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەكەشی، سەرەتای کۆبوونەوەكە باس لە ئامادەکارییەکان و دابینکردنی پێداویستییەکانی خوێندن و خوێندكاران لە‌ناو پۆلە‌كاندا كراوە، لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختیکردوە، حکومەت پێداویستییەکانی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن دابیندەکات بۆ ئەوەی لە 14/ 9/ 2021 خوێندن لە قوتابخانەکان دەستپێبکات و ئەو بەروارەش بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە کرایە بڕیار.

لای خۆیەوە وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان وەک وەزارەت و مامۆستایان و فەرمانبەران ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن، هەروەها ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت.

لای خۆیەوە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، خوێندنی باڵا لەماوەی نێوان 1/9 تاوەکو 25/9 خوێندن دەستپێدەکات لەناو هۆڵەكانی زانكۆ.

وتیشی، “بەپێی رۆژژمێری زانکۆیی، زانکۆکان ئامادەکارییەكانیان دەستپێکردوون و بە ڕەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان دەوام دەستپێدەکات”.

ھە‌رلە کۆبوونەوەكەدا چۆنییەتی ڕێکخستنەوەی پرسی وەرگرتنی خوێندكاران لە زانکۆ و پەیمانگاکان بەشێوازێک کە لەگەڵ سەردەم و پێویستیی بازاڕ بگونجێت تاوتوێكرا، بەشداران جە‌ختیان لە‌ گرنگیی خوێندنی پیشە‌یی كردەوە و هاوڕابوون كە پێویستە‌ زیاتر پە‌رە‌ی پێبدرێت.

بابەتی پێشتر

سلێمانی.. چوار تۆمەتبار بەتاوانی دزی و خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکران

بابەتی دواتر

میسر.. هه‌ركه‌سێك خۆی ڤاكسین نه‌كات سزاده‌درێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت و كانزاكانی سلێمانی: ڕەنگە دابەشكردنی بەنزین دوابكەوێت و لەشەویشدا بێت هەر بە شۆفێران دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی هۆكاری دابەشنەكردنی بەنزینە 800 دینارییەكە ئاشكرادەكات و جەختدەكاتەوە لە شەویشدا بێت بەنزینەكە دابەشدەكرێت.…
Total
0
Share