پەرلەمانتارێک: پێویستە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای عێراق بکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێویستە بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای عێراق بکرێت.

دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، پێویستە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێم وەک فەرمانبەرانی عێراق، لە داهاتوودا جێبەجێبکرێت.

دەشڵێت، ئەو هاوتاکردنە پاڵپشت بە مادەی 14 لە دەستوری هەمیشەیی عێراق و بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت.

 

 

بابەتی پێشتر

لێخۆشبوونی 20%ی كرێی كارەبا چووە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی دواتر

بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزین خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار ئاستێكی تری تۆماركرد

ئەمڕۆ سێشەممە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی زیاتر بەرزبووەوە و 100 دۆلار 151 هەزار دیناری تێپەڕاند.…
Total
0
Share