نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

ئەمڕۆ هەینی بۆ جاری چوارەم لەسەریەک نرخی نەوت دابەزی، هۆکاری دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی زۆری خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا و بڕی خواست لەسەر نەوت کەمتربووەتەوە.

ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەردەوامە لە دابەزین.

ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری دابەزینی بەردەوامی نرخی نەوت لەم هەفتەیە، دەگەڕێتەوە بۆ نادڵنیایی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک لەبارەی بڕیاردان لەسەر بڕی خستنەڕووی نەوت بۆ بازاڕە جیهانییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراقییه‌.. پۆلیسی به‌ریتانیا ناسنامه‌ى بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى لیڤه‌رپولى دیارییكرد

پۆلیسی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند، بڕیارى ده‌ستگیركردنیان بۆ كه‌سێكى به‌ ڕه‌گه‌ز عێراقی ده‌ركردووه‌ كه‌ گومان ده‌كرێت بكه‌رى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى چه‌ند ڕۆژى…
Total
0
Share