داواكاری گشتیی سەربازیی لیبیا داوای گرتنبەری ڕێوشوێن لە دژی سەیفولئیسلام قەزافی و حەفتەر دەكات

نووسینگەی داواكاری گشتیی سەربازیی لیبیا داوا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی وڵاتەكەی دەكات، ڕێوشوێن لەدژی خۆكاندیدكردنی سەیفولئیسلام قەزافی و خەلیفە حەفتەر بگرێتەبەر.

محەمەد غرودە، بریكاری داواكاری گشتیی لیبیا بە فەرمی لە نامەیەكدا كە ئاراستەی “عیماد ئەلسەیاح” سەرۆكی كۆمسیاران كردووە ڕایگەیاندووە، بەرپرسیارێتی جێبەجێكردنی یاسا لەئەستۆی ئێوەدایە و پێویستە هەڵوێستتان لەسەر خۆكاندیدكردنی سەیفولئیسلام قەزافی و خەلیفە حەفتەر هەبێت.

ڕوونیشیكردووەتەوە، چەندین سكاڵا لە دژی سەیفولئیسلام قەزافی و حەفتەر بەزكراونەتەوە بەهۆی كوشتنی هاوڵاتییان لە ناوچەی “ئەسبیعە” لە باشووی تەڕابولس و پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ.

هەروەها حەفتەر تۆمەتبارە بە كوشتنی 26 خوێندكاری كۆلێژی سەربازی لە تەرابلوس كە لە بۆردومانێكدا كوژران.

پێشتر بەشێك لە گروپە چەكدارەكان هەڕەشەی ئەوەیان كردبوو ئەگەر سەیفولئیسلام قەزافی خۆی كاندیدبكات ئەوا شەڕ دەستپێدەكەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دۆناڵد ترەمپ: بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوبەشییمان دەکەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ کرد بەبۆنەی جارێکی دیکە سەرکەوتنەوەی بە…
Total
0
Share