سودانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڕیاریدا

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سوورین لەسەر خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و دەشڵێت، “دەبێت دەرفەت بدرێت بۆ بە بانكیكردنی مووچە”.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كەمێك پێش ئێستا راگەیاند، پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵیی عێراق سوورین لەسەر خەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و پێشتر مووچەی مانگی دوو خەرجكراوە و مانگی سێ بە هەمان میكانیزم رەوانە كرا.

راشیگەیاند، دەبێت دەرفەت بدرێت بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پێویستە بە زووترین كات هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

بابەتی پێشتر

دژەتیرۆر و هاوپەیمانان تیرۆریستێك دەستگیردەكەن

بابەتی دواتر

دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی: رێگا بەهیچ لایەنێک نادەین سەودا و مامەڵە بە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: با ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتی نوێكردنەوەی پەیوەندی و لێبوردن و هەموومان پێكەوە بۆ خزمەتی وڵاتەكەمان كاربكەین

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، “با ئەم جەژنە ببێتە دەرفەتی نوێكردنەوەی پەیوەندی…
Total
0
Share