ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بەغداد دەکات

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

لە سەردانەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی چەندین کۆبوونەوە و دیداری سیاسی گرنگی سەبارەت بە مافەکانی گەلی کورد و مووچەخۆران و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، دەبێت.

هەر بە پێی زانیارییەکان، سەردانەکەی سەرۆکی یەكێتی بۆ بەغداد لە چوارچێوەی بەردەوامی هەوڵەکانیدایە بۆ زامنکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، هەروەک سوپاسکردنی سەرۆک وەزیران، لایەنە سیاسیەکانی پێکهێنەری حکومەتی عێراق کە بەدەنگ داواکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هاتن و هەماهەنگ بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم مووچەخۆرانی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە
چوار كەس بە تۆمەتی مامەڵەكردن بە حەپی قەدەغەوە لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیركرا، كە بە نیازبوون لە مەرزی پەروێزخان…
Total
0
Share