بەهای زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەروارد بە کاتەکانی بەیانی ئەمڕۆ،زیاتر لە 200 دۆلار دابەزی.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە چوار هەزار و 336 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ ناجێگیریی و دابەزینێکی گەورە لە بەهای زێڕدا روویدا و زیاتر لە 200 دۆلار لە بەهاکەی لەدەستدا، ئێستا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ چوار بە هەزار و 98 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هۆکاری سەرەکیی ئەم دابەزینە لەپڕەی بەهای زێڕ دەگەڕێتەوە بۆ پێشبینییەکانی کەمکردنەوەی رێژەی سوود لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکا، کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە کۆببنەوە و بۆ جاری دووەم لەمساڵدا رێژەی سوود %25 کەمبکەنەوە.