سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمود دەكات

سەرۆك بافڵ پیرۆزبایی بەستنی هەشتەمین كۆنگرە و هەڵبژاردنەوەی محەمەد حاجی مەحمود وەك سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت،” هیوادارم راسپاردەكانی كۆنگرە و بڕیارەكانتان لە خزمەت گەشەپێدانی كوردستان و دەستەبەركردنی ژیانی شایستە بۆ هاونیشتمانییان و حوكمڕانییەكی تەندروستدا بێت”.


دەقی پەیامی سەرۆك بافڵ…


‎بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان
‎بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەك سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و بەستنی هەشتەمین كۆنگرەی پارتە شۆڕشگێرەكەتانەوە، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوادارم راسپاردەكانی كۆنگرە و بڕیارەكانتان لەخزمەت گەشەپێدانی كوردستان، دەستەبەركردنی ژیانی شایستە بۆ هاونیشتمانییان و حوكمڕانییەكی تەندروستدا بێت.
لەم دەرفەتەدا جەخت لە پتەوكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی سۆسیال دیموكرات دەكەمەوە لەپێناو هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ بەدیهێنانی مافەكانی گەلەكەمان.


شاد و سەرفرازبن


‎بافڵ جەلال تاڵەبانی


‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی پێشتر

ئینستیتیوتى په‌ى: پێویستە هەڵبژاردن نەخرێتە تونێلێكی داخراوەوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەک پێشبینی زیادبوونی شێرپەنجەی پرۆستات دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەر دەرچوویەکی زانکۆ و پەیمانگاکان دەیەوێت ببێت بە چاودێری هەڵبژاردن لە رسوماتی پشتگیری دەبەخشرێت

  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات بەمەبەستی…
Total
0
Share