توێژینەوەیەک پێشبینی زیادبوونی شێرپەنجەی پرۆستات دەکات

دەرئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی پڕۆستات بەشێوەیەکی بەرچاو زیاددەکات لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا.

بە گوێرەی پێشبینییەکان، زیادبوونی جۆرە شێرپەنجەکە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دەبێت، بەتایبەتی لە وڵاتانی هەژار، بەپێی توێژینەوەیەکی زانستیی نوێ کە لەگەڵ پیربوونی دانیشتوان گرێی داوەتەوە.

توێژینەوەکە کە لە رۆژنامەی زە لانسێتدا بڵاوکراوەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لە ساڵی 2020دا ژمارەی توشبووان کە یەک ملیۆن و 400 هەزار حاڵەت بووە، لە ساڵی 2040دا دوو هێندە دەبێت و دەگاتە دوو ملیۆن و 900 هەزار حاڵەت.

شێرپەنجەی پرۆستات باوترین جۆری شێرپەنجەی پیاوانە، 15%ی هەموو حاڵەتەکان پێکدەهێنێت و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لە تەمەنی سەرووی پەنجا ساڵیدا روودەدات.

زانایان پێیان وایە لە وڵاتانی هەژاردا ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە گرنگییەکی زۆری هەیە بەهۆی ئەوەی دەکرێت رێگری بکرێت لە درەنگ دۆزینەوە و درەنگ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەدا.

بابەتی پێشتر

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك ئاڕاستەی محەمەد حاجی مەحمود دەكات

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share