ڕێنماییەكی وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە جێبەجێدەكرێت

بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات ڕایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی نوێی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژ هەمان ڕێنمایی ساڵی ڕابردوویان بۆ جێبەجێدەكرێت كە مانگانە بڕە پارەیەكیان بۆ بڕدراوەتەوە نەك بەپێی ژمارەی بەشە وانەكانیان.
ئامانج سلێمان بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندن مامۆستایانی وانەبێژ بڕە پارەیەكیان بۆ دیاریكراوە و پێیان دەدرێت و هەمان ڕێنماییەكەی وەزارەتی دارایی كە ساڵی ڕابردوو كاری پێكراوە بۆ ئەمساڵ جێبەجێدەكرێت.
ئاشكرایكرد، هەڵگرانی بڕوانامەی بەكالۆریۆس مانگانە 350 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەكرێت و هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم مانگانە 250 هەزار دیناریان بۆ خەرجدەكرێت بەو مەرجەی مامۆستای میلاك بەشە وانەی خۆی تەواوبكات و ئەوەی دەمێنێتەوە دەدرێتە مامۆستای وانەبێژ بە مەرجێك لە 12 بەشە وانە كەمتری نەبێت.

بەڕێوەبەری ژمێریاری جەختیكردەوە، بۆ ئەمساڵی خوێندن مانگانە كرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە كاتی خۆیدا خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

عێراق بەڵێنێك بە هەرێم دەدات

بابەتی دواتر

لە چەند ناوچەیەكی ئەم پارێزگایە سبەینێ كرایە پشوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share