وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستیكردووە بە پارەداركردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی ئازار.
فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر رێنوێنی سەرۆك وەزیران و رەزامەندیی تەیف سامی، وەزیری دارایی و، پشتبەست بە نووسراوی دادگای باڵای فیدراڵی، فەرمانگەی ژمێریاری دەستیكردووە بە پارەداركردن (تمویل)ی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانیی هەرێمی كوردستان و شایستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و فەرمانبەرانی گرێبەست و شایستەی فەرمانگەكانی هەرێم.
دەشڵێت، ئەوەش لە چوارچێوەی تەرخانە داراییەكانی مانگی ئازار (3)ی ساڵی 2024دایە.
وەزارەتەكە دەڵێت، دادگای باڵای فیدراڵی و دیوانی چاودێریی دارایی فیدڕاڵی دەربارەی پارەداركردنی مووچەی سوودمەندانی هەرێم بۆ مانگی ئازار ئاگاداركردوووەتەوە، چونكە رێوشوێنی بە بانكیكردن (توطین)ی مووچەكانیان پێویستی بە كاتی زیاتر هەیە.
دووپاتیشیدەكاتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرپرسیارێتیی یاسایی لەبارەی دروستی و وردیی زانیاری و تۆمارە پێشكەشكراوەكانی بۆ لایەن و دەستە چاودێریی و یاساییەكان لەئەستۆدایە.