كۆمسیۆن فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان ئاگاداردەكاتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لقی سلێمانی دەرفەتی كاركردن وەك كارمەند لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان رادەگەیەنێت و لە سبەینێوە دەتوانرێت داواكاریی پێشكەشبكرێت.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لقی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت،” دەرفەتی كاركردن وەك كارمەند لە رۆژی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان رادەگەیەنرێت و لە سبەینێوە دەتوانرێت داواكاریی پێشكەشبكرێت”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەتوانرێت داواكاری لە پارێزگاكانی ھەولێر، سلێمانی و دهۆك پێشكەشبكرێت كە سەرجەم فەرمانبەرانی حكومی جگە لە كارمەندانی سەربازی و ھێزە ئەمنییەكان و خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان و دەرچووان دەتوانن داوكاری پێشكەشبكەن و لە هەمانكاتدا پێویستە دەرچووان ھەڵگری بڕوانامەی دبلۆم كەمترنەبێت.

بابەتی پێشتر

لە وەزارەتی داراییەوە زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردووی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share