سەعدی پیرە: سوورین لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “دواخستنی هەڵبژاردن کارەساتە، سوورین لەسەر ئەوەی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت”.  

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کارەساتە، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ ئارامیی زیاتری هەرێمی کوردستان و پێشکەوتنی خزمەتگوزارییەکان و سەرجەم بوارەکان و هەلی کاری زیاتر، پێویستە هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.

وتیشی، هەرگیز یەکێتی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی نەکردووە و پێشتریش وتومانە سکاڵامان هەیە لەسەر یاسای هەڵبژاردن و ئەنجامی دادگای فیدراڵی هەرچییەک بێت رێزی دەگرین.

بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 ، پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی  پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100کورسیی پەرلەمان دەکەن.

بابەتی پێشتر

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: عێراق دەتوانێت بۆ سەربەخۆیی وزە سوود لە نەوت و گازی هەرێم وەربگرێت

بابەتی دواتر

نرخی ئەمڕۆی دۆلار بەرامبەر بە دیناریی عێراقی چەندە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچەوە پەیامێكی بەپەلە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەرپرسیارێتیی وەزارەتی دارایی عێراقە مانگانە لە كاتی خۆیدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی…
Total
0
Share