ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق بڵاویکردەوە، وەک ئامادەکارییەک بۆ سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا، لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە کۆبووەتەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە وزەی لەگەڵ تاوتوێکردووە.
رۆمانۆسكی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، گفتوگۆی لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە کردووە، سەبارەت بە سەربەخۆیی وزە لە عێراقدا کە چۆن سوودی بۆ عێراقییەکان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەتێکی دیکەی گفتوگۆکە چۆنیەتی سوودوەرگرتن بووە لە نەوت و گازی هەرێم کە چۆن دەتوانێت هاوکاری عێراق بێت لە رێگەیدا بەرەو سەربەخۆیی وزە.