نرخی نەوت بۆ سێیەم مانگ لەسەریەک بەردەوامە لە ناجێگیریی و دابەزین، نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی ئۆپێک یەکێکە لە هۆکارەکان.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسی ئەمریکا بە 60 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی پێگەی ترەیدینگ ئیکۆنۆمی ئەمریکی، بە نزیکبوونەوەی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی ئۆپێک، وەبەرهێنەران و بازرگانان دوودڵتردەبن لە ئاڕاستەی بازاڕی نەوت، بەتایبەت بەهۆی دەنگۆی پلانی زیادکردنی 137 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لەلایەن کۆمەڵەکەوە.