توێژینەوەیەك هۆشداری دەدات.. قەتیسبوونی گەرما دەبێتەهۆی زیادبوونی نرخی خۆراك

زیادبوونی گەرمیی زەوی و ئەو شەپۆلە گەرمییانەی بەدوایدا دێت لەماوەی ساڵانی داهاتوودا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراك، وڵاتانی باشووریش زەرەرمەندترین دەبن، وەك ئەوەی توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژەی پێدەدات.

كاریگەرییەكەی بەپێی وەرز و ناوچەكان جیاواز دەبێت، بەڵام بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی پێشبینیكراو بۆ ساڵی 2035 دەبێتەهۆی زیادبوونی نرخی سەرچاوە خۆراكییەكان ساڵانە لانیكەم بە رێژەی 1.49%، بەپێی ئەو ژمێركارییەی ئامادەكارانی توێژینەوەكە كردوویانە، كە پێنجشەممە رابردوو گۆڤاری (كۆمۆنیكیشنز ئێرس ئاند ئینفایرۆمنت)ی سەر بە خانەی (سپرینگر نەیچەر) بڵاویكردووەتەوە.

توێژینەوەكە چی دەڵێت؟
لە خراپترین سیناریۆدا، زیادبوونەكە بەڕێژەی 1.79% دەبێت، كاریگەریشی لەسەر كۆی هەڵاوسان 0.76 و 0.91 پلەی سەدی یەك بەدوای یەك دەبێت.

ماكسیمیلیان كۆتز، بەشداربوو لە ئامادەكردنی توێژینەوەكەدا بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگەیاند، لەڕێی بەراوردكردنی نرخە مێژووییەكان و تۆمارەكانی كەشوهەوا لە 121 وڵات لەنێوان ساڵانی 1991 و 2020، بەڵگەیەكی بەهێزمان دۆزییەوە كە پلەی گەرمیی بەرز، بەتایبەت لە هاویندا و لە ناوچە گەرمەكاندا، دەبێتەهۆی زیادبوونی نرخی ماددە خۆراكییەكان.

دواتریش توێژەرانی زانكۆی بوتسدام و بانكی ناوەندیی ئەوروپا هەڵسەنگاندنیان بۆ زانیارییەكان كرد لەسەر بنەمای رەوشی داهاتووی ئاووهەوای پێشبینیكراو لەنێوان ساڵانی 2035 و 2060.

بەپێی وتەی كۆتز ئەو دۆخە پێشبینیكراوە “دەبێتەهۆی زیادبوونی هەڵاوسانی نرخی خۆراك و هەڵاوسانی گشتی لە سەرتاسەری جیهان، بەتایبەت لە ناوچە زۆر گەرمەكان، وەك نیوەی باشووری گۆی زەوی”.

بەوەش ئەفریقا و ئەمریكای باشوور دەبنە زۆرترین زەرەرمەند. ناوچەكانیش دیكەش لە وەرزە گەرمەكان رووبەڕووی گرانیی نرخ دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

دەستەی دەستپاکیی عێراق بۆ شایەتیدان بانگێشتی وەزیری پێشووی دارایی دەکات

بابەتی دواتر

یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنەوە دوا هەڵوێستی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share