ژینگەپارێزیی هەولێر: سێ رۆژی جەژن نزیکەی 800 تۆن پاشماوەی قوربانی کۆکراوەتەوە

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، رایگەیاند، “سێ رۆژی جەژن نزیکەی 800 تۆن پاشماوەی قوربانی کۆکراوەتەوە و پێشبیندەکەین بگاتە 100 تۆن”.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر رایگەیاند، “لە سێ رۆژی جەژنی قورباندا 765 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی کۆکراوەتەوە، پێشبینی دەکەم ئەمڕۆ نزیکەی 200 بۆ 250 تۆنی دیکە کۆبکەینەوە و بەو جۆرە بڕەکە بەگشتی دەگاتە نزیکەی 1000 تۆن”.

وتیشی، “پێش جەژن هاوڵاتییانمان ئاگادارکردەوە کە نابێت پاشماوەی ئاژەڵان لە شەقام و کۆڵانەکان فڕێبدرێت، بەڵام بەشێکیان پابەندی رێنماییەکان نابن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بڕێكی زۆر بەنزینی نۆرماڵ بە كوالێتی “زۆرباشتر” دابینكرا

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، دوای ھەوڵێكی زۆر بەنزینی جۆری نۆرماڵ بە كوالێتییەكی زۆر باشتر گەیشتە بەنزینخانەكان، “جەختیشدەكاتەوە…
Total
0
Share