راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسايشی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیر كردنی 16 كەس بە تۆمەتی فرۆشتنی ئامێری (گزی / غش) كردن راگەیاند.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لە لایەن تیمەكانمانەوە لەسەر ئەو هەژمارانەی كە لە تۆڕەكۆمەڵاتیەكان بانگەشەی وەلامی پرسیارەكانی پۆلی 12 و فرۆشتنی ئامێری تایبەت بە ( گزی/ غش) كردنیان دەكرد ،ناسنامەی (16) تۆمەتبارمان ئاشكراكرد كە ئەو كارەیان ئەنجامداوە، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سەرجەم تۆمەتباران لە چەند چالاكییەكی جیاوازدا دەستگیركراون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەو دواتر دۆسیەكانیان ڕەوانەی پۆلیسی هەولێركراوە و لە كاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ناو هاتوو دەستمانگرتووە بەسەر 37 ئامێری ( گزی/ غش) كردندا و هەوڵەكانمان بەردەوامدەبن لە دۆزینەوە و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە ئەم كارە نایاساییە ئەنجامدەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 لە هەرێم سبەی شەو و لە عێراق هەفتەی داهاتوو رادەگەیەندرێت

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڵاویکردەوە، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەفتەی داهاتوودا رادەگەیەندرێت. وەزارەتی پەروەردەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share