نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە، “به بۆنه‌ی هه‌شتی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تانه‌وه، به گه‌رمى پیرۆزبایی له هه‌موو ئافره‌تانى كوردستان و عێراق و جیهان ده‌كه‌م، هیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنی زیاتريان بۆ ده‌خوازم له هه‌وڵ و خهباتياندا بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی. هه‌موو پشتگيرييهك بۆ به‌رده‌واميى ڕۆڵی كاریگه‌ریان له بنیاتنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی ئازادتر، دادپه‌روه‌رتر و پێشكه‌وتووتردا، دووپات ده‌كه‌مه‌وه”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “ژن له كوردستان به درێژاییی مێژوو، له گۆڕه‌پانی خه‌باتی سیاسی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه، هه‌روه‌ها له ته‌واوى كايهكانى ژياندا، ئاماده‌يى، ئازایه‌تی و خۆڕاگريی خۆی سه‌لماندووه. ئه‌و به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له كاروانى ئازاديى كوردستان، ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه له ڕۆڵی خۆی له سیاسه‌ت، ئابووری، به‌ڕێوه‌بردن و په‌روه‌رده و به كارايى به‌شداريی له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا ده‌كات. ئێمه شانازی به پێگه و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئافره‌تانى كوردستانه‌وه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه بۆ مسۆگه‌ركردنى مافه‌كانی و پاراستنی له توندوتیژی و جیاكاری، هه‌روه‌ها بۆ به‌هێزكردنی پێگه‌ی له هه‌موو كه‌رته‌كاندا، كاری هەمەلایەنە و زیاتر پێويسته”.
سەرۆکی هەرێم ئەوەشی باسکردووە، كۆتاییهێنان به توندوتیژی دژی ژنان، پاراستنی مافه‌كانیان و دابینكردنی ژینگه‌یه‌ك كه به‌شداريی یه‌كسانیان له هه‌موو بواره‌كانى ژياندا مسۆگه‌ر بكات، بهرپرسیاريهتییهكی گشتییه. له‌سه‌ر هه‌موومانه وه‌ك كه‌س، خێزان، په‌روه‌رده و له گشت دامه‌زراوه‌كان و له كۆمه‌ڵگەدا، هه‌وڵی زیاتر بده‌ین بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه كوردستان نموونه‌یه‌ك بێت له یه‌كسانی، دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ. هه‌روه‌ك هه‌میشه جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه، بنیاتنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی دیموكراسی و پێشكه‌وتوو بێ مسۆگه‌ركردنی ماف و ئازاديی ژن و به‌هێزكردنی ڕۆڵ و پێگه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌دی نايه‌ت”.
لە پەیامەکەدا ئەوەش هاتووە، “له‌م ياده‌دا به ڕێزه‌وه هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى قوربانيی گه‌وره‌یان داوه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی بوونه‌ته قوربانيی توندوتیژی و توندڕه‌وی، به‌بير ده‌هێنينه‌وه. پابه‌نديى به‌رده‌واممان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ چه‌سپاندنی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی و یه‌كسانی. ههرچيمان له‌ده‌ست بێت درێخى ناكه‌ين بۆ بنياتنانى كۆمه‌ڵگەیه‌ك كه تيايدا ژن هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قينه بێت له دروستكردنی داهاتوودا. سڵاو بۆ هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌پێناو مافهكانياندا خه‌بات ده‌كه‌ن. سڵاو بۆ گیانی قوربانیانی توندوتیژی. هه‌ر شكۆدار بێت ڕۆژی جیهانیی ژنان”.