بەڕێوبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: چوار هەزار تووشبووی ئۆتیزم لە هەرێم تۆمارکراون

بێستون شەهید جەبار بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، چوار هەزار تووشبووی ئۆتیزم لە سەرانسەری هەرێم تۆمارکراون کە 715 یان لە سنووری پارێزگای سلێمانین.

بێستون شەهید جەبار ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چوار هەزار تووشبووی ئۆتیزم لە سەرانسەری هەرێم تۆمارکراون کە 715 یان لە سنووری پارێزگای سلێمانین، ماوەیەک لەمەوبەر ناوی سەرجەمیان تۆمارکرا و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کرا، بەڵام تا ئێستا بەهۆی قەیرانی دارایی و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد رەزامەندی نەدرا بۆ بڕینەوەی هاوکاریی دارایی بۆیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هەشت سەنتەری حکومیمان هەیە بۆ راهێنانی منداڵانی ئۆتیزمم، جگە لەوەش ژمارەیەکی زۆر سەنتەری نا حکومی هەن و راهێنان بەو منداڵانە دەکەن، هەر ئەمڕۆش لەسەر ئەرکی خێرخوازێک لە شاری سلێمانی سەنتەرێکی دیکەی ئۆتیزم دەکەینەوە.

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: رۆژانە یەک ملیار ژەم خواردن بەهەدەر دەدرێت

بابەتی دواتر

پاسپۆرتی سلێمانی: چیدی کار بە رەگەزنامە و ناسنامەی باری شارستانی ناکەین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share