راگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیانەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە شاری كەلار كەسێك گیانیلەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو لە نزیك نەخۆشخانەی لایڤ لە كەلار، ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ناڤارا بە ئاراستەی نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب رۆیشتووە لە هاوڵاتییەكی داوە برینداربووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانیلەدەستدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كەسەی گیانیلەدەستداوە لەدایكبووی ساڵی 1943بووە، تیمەكانی هاتوچۆ لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک ماسیی مردارەوەبوو لە هەڵەبجە لەناوبران

بابەتی دواتر

دارا سێكانیانی: بە بانكیكردنی مووچە دەبێت لە رێگای بانكە فیدراڵییەكانەوە بێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ژنان سیستمی كۆتایان تێپەڕاند

ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەڵێت، 97 ژنەكاندید لە هەڵبژاردندا سەركەوتنیان بەدەستهێناوە و زۆرینەیان بەدەنگی خۆیان دەرچوون. لە ڕاگەیەندراوێكدا…
Total
0
Share