کۆیە.. جوتیارێک لەکاتی کارکردندا کوژرا

لە گوندی سێگردکانی سەربە قەزای کۆیە بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە کە تەقەکەرەکە و سەرچاوەی تەقەکە نادیارە جوتیارێک لەکاتی کارکردندا کوژرا.

لەو بارەیەوە دەرباز قادر وتەبێژی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر بەتۆڕی میدیایی ئێستای وت، لەیەکێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی گوندی سێگردکان لەقەزای کۆیە جوتیارێک لەکاتێکدا سەرقاڵی کارکردن بووە گوللـەیەک بەر سەری کەوتووە و گیانیلەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو جوتیارەی کوژراوە ناوی دیار محەممەدە و تەمەنی 30 ساڵە و خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە، گوللـە بەر سەری کەوتووە، بەرلە گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە.

بەپێی وتەبێژی ئژاسایشی هەولێر، ، بەهۆی ئەوەی نازانرێت کەسە تەقەکەرەکە کێبووە، بەڵام بەپێی ئاراستەی گوللـەکە لە گوندی مەرزیخەوە کە بەرامبەر گوندی سێگردکانە تەقێنراوە.

هەروەها کەسوکاری کوژراوەکە وتەیان بۆ پۆلیس داوە و ئاماژەیان بەوەکردووە کە کوڕەکەیان هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە، ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

مۆدێرنا: ژەمی سێیەمی ڤاکسین ناتوانێت ئۆمیکرۆن ڕابگرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە: ئەو مووشەکانەی ئاراستەی پێشمەرگە کران لە ناحیەی پردێوە بوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share