بافڵ جەلال تاڵەبانی: داواکارم خوای گەورە ڕۆحی هەڵکەوت عەزیز بە بەهەشت شادبکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە، هاوڕێ و هاوکارانی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز کرد.

دەقی پرسەنامەکە:

بە داخ و خەمێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی ڕۆژنامەنووسی بەڕێز کاک هەڵکەوت عەزیزمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێ و هاوکارانی کاک هەڵکەوت لە تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.

لە خوای گەورە داواكارین، گیانی كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share