يەکێتی لیستی کاندیدەکانی خۆی بە رەسمی پێشكەشی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان كرد.
رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنەکانی يەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێكدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی حزبەكەی رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکێتی بە رەسمی لیستی کاندیدەکانی خۆی لە سنووری هەر چوار بازنەی (سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە) پێشكەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عيراق کرد.
وتیشی، “ئێمە ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان”.