بڕیار لەبارەی ئەو کەسانەوە دەدرێت کە بەهۆی بایکۆتی هاتوچۆی سلێمانییەوە غەرامەی دواکەوتنی مامەڵەیان هاتووەتەسەر

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی لێخۆشبوون لەو هاوڵاتییانەی کە سزای دارایی دواکەوتنی مامەڵەیان بەهۆی بایکۆتەوە هاتووەتە سەر نووسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە.

ئاسۆ محەمە بەڕێوەبەریی هاتوچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەمەبەستی لێخۆشبوون لەو کەسانەی کەبەهۆی بایکۆتی بەڕێوەبەرایەتییمان سزای دارایی دواکەوتنی مامەڵەیان هاتووەتەر نووسراوێکمان ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆ کردووە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.
ئاشکراشیکرد، بە دڵنیاییەوە داواکەمان قبوڵدەکرێت، چونکە لەبەرژەوەندیی هاوڵاتییانە.

هەفتەی رابردوو بەهۆی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بایکۆتی دەوامی کرد بەو هۆیەشەوە مامەڵەی بەشێکی زۆر لە هاوڵاتییان دواکەوت، لە ناویشیاندا مامەڵەی نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری و ساڵانەی ئۆتۆمبێل.

 

بابەتی پێشتر

كرێكارێك لە هەولێر گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

خستنەڕووی بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە 250 ملیۆن دۆلارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share