كرێكارێك لە هەولێر گیانیلەدەستدا

كرێكارێك لەكاتی كاركردنیدا لە باڵەخانەیەك لە هەولێر كەوتە خوارەوە و گیانیلەدەستدا.

قوربانییەكە ناوی (سەعد مەلا حازم)ە و خەڵكی شارۆچكەی بەنێنانە لە شاری هەولێر. ئەمڕۆ لەكاتی كاركردندا لە باڵەخانەیەك كەوتووەتە خوارەوە و گیانیلەدەستداوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە هەر ئەمڕۆ لەکاتی کارکردن لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی دوو کرێکار کەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا.

سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، کرێکارەکان خەڵكی كوردستانی سوریان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ ئەو مامۆستا وانەبێژانەی دەكرێنە گرێبەست

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست نوێترین زانیاری لەبارەی بەگرێبەستبوونی مامۆستایانی وانەبێژ دەخاتەڕوو. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند،…
Total
0
Share