هەڤاڵ ئەبوبەکر: کێشەی حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە کاش یان کارت نییە کێشەی نەختینەیە

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، کێشەی هەرێم بۆ مووچە کاش یان کارت نییە، کێشەی نەبوونی نەختینەیە، هەرکاتێک بانکەکان پارەی تێدابوو خەڵك ئازادە چۆن وەریدەگرێت.

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە میانەی راگەیاندنی سندوقی هاوكاریی خانەكانی بەساڵاچووان و منداڵانی بێسەرپەرشت رایگەیاند، سەبارەت بە پرۆژەی هەژماری من پرس بە ئێمە نەکراوە کە لەگەڵین یان لەگەڵی نین، ئەم بابەتە بۆ راوێژ بۆ ئێمە نەهاتووە بۆ گشتاندن بۆ ئێمە هاتووە و ئێمەش گشتاندنمان بۆ سەرجەم فەرمانگەکان پێکردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە حکومەتی هەرێممان وتووە کێشەی حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچە کێشەی کاش یان کارت نییە، کێشەی نەختینەیە، بانکەکانی ئێمە پارەیان تێدانییە، هەر کاتێک بانکەکان نەختینەیان هەبوو هاوڵاتیی ئازادە لە هەر بانکێک، لە هەژماری من یان لە هەژماری تۆ وەریدەگرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: زیاتر دواكەوتنی هەڵبژاردن زیان بە هەرێم دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

كرێكارێك لە هەولێر گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك لەبارەی كارتی نیشتمانییەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانی (كارتی نیشتمانی) ئەو هاوڵاتییانەی كارتی نیشتمانییان ونكردووە ئاگاداردەكاتەوە سەردانیان بكەن. ئاگادارینامەكە كەمێك لەمەوبەر بڵاوكراوەتەوە…
Total
0
Share