بایدن: پەیامێك ئاراستەی هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات

سەرۆكی ئەمریكا داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەی دەكات بەرامبەر هەڕەشەكانی روسیا و حەماس یەكگرتووبن.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە وتارێكدا لە كۆشكی سپی باسی لە گرژیی و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین كرد داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەكەشی كرد بەرامبەر هەڕەشەكانی روسیا و حەماس یەكگرتووبن هاوكات باسی لە لێكەوتەكانی جەنگی روسیا و ئۆكرانیا كرد و وتیشی، “داوا لە كۆنگرێس دەكەم هەنگاوەكان بۆ هاوكاریكردنی ئیسرائیل خێراتربكەن”.

دەشڵێت، “حەماس نوێنەرایەتیی گەلی فەڵەستین ناكات و دانیشتووانی غەززە پێویستیان بە خۆراك و ئاو پێداویستییە تەندروستییەكانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا.. لێكۆڵینەوە لەسەر نوێكردنەوەی شوقەی سەرۆكوەزیران دەكرێت

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، لێكۆڵینەوە لەسەر نوێكردنەوەی شوقەكەی سەرۆكوەزیرانی شانشینی یەكگرتوو دەكات. كۆمسیۆنەكە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە، لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە…
Total
0
Share